پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێت، “دەکرێت چارەسەربکرێت”.
لەمیانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی “المصري الیوم” د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، گۆڕینی سیستمی دیکتاتۆری بە سیستمی دیموکراسی و ئازادی کارێکی ئاسان نییە لە هیچ کۆمەڵگایەکدا، لەپێش ساڵی 2003 بەدەست کاریگەرییە دیکتاتۆرییەکانی ڕژێمی پێشوو دەمانناڵاند، کە بووەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگا و پچڕانی پەیوەندییەکان لەگەڵ جیهانی دەرەوە.
وتیشی، “جەنگ کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو کێشەی دیکە دەهێنێتەئاراوە، لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کاری لەپێشینەمان ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر بووە”.
لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم د.لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد، پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم باشە و هەندێک ناکۆکی لەسەر ئاستی تێڕوانین هەیە و کێشە نین، دەکرێت چارەسەر بۆ زۆربەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان بدۆزرێتەوە.