مستەفا كازمی بەغدا بەرەو پاریس جێدەهێڵێت

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی سەردانێكی بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپا، شاری بەغدای پایتەختی بەرەو شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەجێهێشت.

مستەفا كازمی رۆژی یەك شەممە 18ی تشرینی یەكەم، دەستی بەگەشتەكەی بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپی كرد، كە لەنێویاندا هەریەكە لە بەریتانیا و ئەڵمانیاو فەرەنسا دەگیرێتەوە.

لە گەشتە ئەوروپییەكەیدا كازمی شاندێكی باڵای حكومی یاوەری دەكات، كە ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی دەستە سەربەخۆكانی لەگەڵدایە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كازمی سەو سەردانە ئەوروپییەیدا، چەندین دیدارو كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ئەنجامدەدات و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و ڕێگاكانی پەرەپێدانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا