ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قامگیر و ئاشتییانه‌، پیرۆزبایی له ‌گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م.

ئەلینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 نووسیوویه‌تی: به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌قامگیر و ئاشتییانه‌، پیرۆزبایی له‌ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌م.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌قامگیر بۆ كۆمه‌ڵگه‌ دیموكراته‌كان له‌ پێناو دیاریكردنی داهاتووی، گرنگ و پێویسته.

رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تاوتوێی كاركردن له‌گه‌ڵ پاڵێوراوە‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ین.

دوێنێ دووشەممە 18ی کانوونی یەکەمی 2023 كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو و کورد لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەددین و بەغدا بەشدارە و 15 ملیۆن و 150 هەزار دەنگدەر مافی ده‌نگدانی هه‌بوو‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا