یەكێتیی ئەورووپا بڕیاریدا تیمێك بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردن رەوانەی عێراق بكات

پۆڵەتیك پرێس

 

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی ئەورووپا رایگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا لە لەكسمبۆرگ، جۆزێپ بۆڕێڵ نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوە و كاروباری ئاسایش، پاڵپشتی یەكێتیی ئەورووپای بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو لە عێراق بۆ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، دووپاتكردووەتەوە.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: یەكێتیی ئەورووپا جارێكی دیكە پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی حكومەتی عێراق دووپات دەكاتەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە لەلایەن عێراقییەكانەوە بەڕێوەببرێت لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەریی عێراق.

بڕیاردراوە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت كە تیایدا زیاتر لە 25 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشدارییكردنیان لە هەڵبژاردنەكەدا هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا