ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی:گۆڕانکاری لە ئەرکی ھێزەکانمان لە عێراق نەکراوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش رایگەیاند، ھێزەکانیان بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە عێراق.

واین مارتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەتویتێكدا رایگەیاندووە، ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەرکی ھاوپەیمانان لەگەڵ ھاوبەشەکانی لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ شکستھێنان بە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش نەکراوە.

بەپێی رێككەوتنی عێراق و ئەمریكا دەبێت بڕیارە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزە شەڕكەرەكان لە عێراق بكشێنەوە.

لەوبارەیەوە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاندووە، كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەچوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدا بووە كە عێراق و ئەمریكا لەگفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان بڕیاریان لەبارەوە داوە.

هاوكات، وتەكانی وتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش دوای ئەوە دێت، رۆژی 7ی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش كشانەوەی هێزی تایبەتی وەڵامدانەوەی خێرای لە عێراق و گەڕانەوەی بۆ كوەیت راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا