موقتەدا سەدر: دەبێت بە زووترین كات پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراك پەسەند بكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕاگەیەندراوێكی لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران یاسای خزمەتكردنی گەل پەسەند بكات.

موقتەدا سەدر لە ڕاگەیەندراوەكەدا دەڵێت، دوای پەسەندكردنی یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل، پێویستە لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران، بێ هیچ موزایەدەیەكی حزبی و تایەفی و نەتەوەیی، یاسای ئاسایشی خۆراك پەسەند بكات و دووری بخاتەوە لە سێبەری گەندەڵكاران.

وتیشی: سەرباری ڕێگرییەكان، هیوای بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، كە توانای خۆی نیشان بدات بۆ پەسەندكردنی یاساكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا