هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم دواباجی ریفراندۆمە

پۆڵەتیك پرێس:

ریفراندۆمەكەی باشوری كوردستان كە لە 25-9-2017 بەڕێوەچوو، پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەرئەنجام دانی ریفراندۆمدا دەرەنجامە نەرێنییەكانی تاكو ئێستا بەردەوامە.

چاودێرێكی سیاسی سەبارەت بە دەرەنجامەكانی ریفراندۆم دەڵێت: ریفراندۆم پرۆسەیەكی هەڵەبوو لە كاتێكی هەڵەدا، ریفراندۆم داهێنراوی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، هەڵەیەكی شەخسی بارزانی بوو بۆ دەباز بوون لەو گرێ دەروونییەی كە توشی هاتبوو لە مەسەلەی كۆتایی هاتنی دەسەڵاتەكەیی و تازەكردنەوەی ویلایەتەكەیدا.

ئەحمەد میرە، چاودێری سیاسی، تایبەت بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند: پرسی سەربەخۆیی لە ساڵانی بیستەكان و سییەكانی سەدەی رابردوو دا بۆ كورد گرنگ بووە و چەندین جار ریفراندۆم كراوە بۆ سەربەخۆیی كوردستان بۆ دەربازبوون لە داگیركاری بەریتانی.

وتیشی: خەڵكی كوردستان ئەزموونێكی دەوڵەمەندی هەیە لە پرسی سەربەخۆییدا، پرسی ریفراندۆم داهێنانێكی سلێمانییانەی سیاسییە، سەد ساڵ پێش مەسعود بارزانی لەشارەكانی كوردستان مومارەسەی كراوە.

سەبارەت بە لێكەوتەكانی ریفراندۆم ئەحمەد میرە وتی: ریفراندۆم ئەو كارەساتەبوو دەبێت ئێمە هەموومان لە دەرەنجامەكانی بترسین و هەمووشمان باجەكەیماندا باجی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیشمان دا.

ئەحمەد میرە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: دوا باج كە كورد لەسەر ریفراندۆم دەیدات هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستانە كە ئێستا بە هاتنی موستەفا كازمی سەرەتاكانی دەركەوتوون بۆ نموونە لێسەندنەوەی ئەوەی پێیان دەوت سەربەخۆیی ئابووری ‌و كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنورییەكان، كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی كوردستان هەروەها شكست پێهێنانی دیبلۆماسییەتی كوردی، درێژە پێدەری باجی دوای پرۆسەی ریفراندۆمە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا