باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: باوەڕمان وایە عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی بەهێز

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە تویتێكدا ئاماژە‌ بۆ سەردانەكەی سیناتۆر لینسی گراهام، بۆ عێراق دەكات و رایگەیاند، باوەڕمان وایە‌ ‌ عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی بەهێز لەناوچەكەدا.

ئەلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی نوێی ئەمەریكا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو، سەردانەكەی هەفتەی رابردووی سیناتۆر لینسی گراهام بۆ جەختكردنەوەی پاڵپشتی واشنتن بۆ (هەولێر و بەغدا)، دڵخۆشی كردم.

رۆمانۆوسكی راشیگەیاند، باوەڕمان وایە عێراق ببێتە دەوڵەتێكی دیموكراتی بەهێز لە ناوچەكەدا‌.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو سیناتۆری ناوداری ئەمەریكی لینسی گراهام سەردانی هەولێر و بەغدای كرد، لە میانی دیدارەكانیدا گرنگی سەقامگیری و ئارامی ناوچەكەی لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێكرد.

ئەم سیناتۆرە ئەمەریكییە لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی‌ ناوچەكە كردەوە، ‏بەتایبەت مەترسیی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش.

ناوبراو رێكخراوی داعشی بە هەڕەشەی ‏راستەقینە لەسەر ئارامی و سەقامگیریی‌ عێراق و سووریا وەسفكرد.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک