بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپێنی بهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە خاتوو پاولا كانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.

لە دیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێم و ئوسترالیا كردەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەكان بكات بەتایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان هانی سەرمایەداران و خاوەن كاران بدرێت لە هەرێم سەرمایەكانیان بخەنە گەڕ و هاوكاربن بۆ پتەوكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم.

هاوسەرۆك پەیوەست بە پرسە سیاسییەكانیش هەڵوەستەی كرد لەسەر قۆناغی دوایی هەڵبژاردن و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و بەشداری كورد و روونیكردەوە دۆخی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە، ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەكان كاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داهاتووی ئەو حكومەتەی پێكدەهێنرێت، بۆیە تاكە رێگاو چارەسەر بۆ گەیشتن بە حكومەتێك كە ببێتە مایەی ئارامی و رەزامەندی هەموولایەك، پێكهێنانی حكومەتی شەراكەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتكردن و بەرنامەی چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن چونكە ئەمە رێگا دروستەكەیە بۆ ئیستقراری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و كۆمەڵایەتیش.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەشكرد وەك یەكێتی لە هەوڵی دروستكردنی كۆدەنگی نیشتمانیی كوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەك یەك هێزی یەكگرتوو لە ناوەند داكۆكی لەمافەكانمان بكەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و كۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناكۆكییەكانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بكەین كە ئەم نیەتەش تەنها بە یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییە كوردییەكان دێتەدی.

بۆ ئەركەكانی رێكخراوەیی و راستكردنەوەی رێڕەوی حیزبی هاوسەرۆك رایگەیاند یەكێتی لەبەردەم گۆڕانكاریی ریشەیی حیزبیدایە و بەپێی پەیڕەو هەڤاڵێتی كارەكانمان رێكدەخینەوە و زیاتر گرنگی بە توانا و هێزی گەنجان دەدەین و دەیانهێنینە پێشەوە، كادریش لەسەر بنەماكانی رۆشبیری و فیكری پەروەردە دەكەینەوە و ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەكەینەوە.

هەر لەدیدارەكەدا چەندین پرسی تری جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا