بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای دۆلار دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق، نزیکەی 194 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە و راستەوخۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار رووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 193 ملیۆن و 925 هەزارو 190 دۆلاری خستە بازاڕەکان.

لەو بڕە پارەیە، نزیکەی 55 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و نزیکەی 139 ملیۆن دۆلاریش، بەشێوەی حەواڵە خراوەتە بازاڕاکان.

هاوکات، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی بازاڕی دراو لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا نرخی 100 دۆلار بە 159 هەزارو 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بانکی ناوەندی، بۆ پاڵپشتیکردنی بەهای دراوی عێراقی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان، رۆژانە بڕێک دۆلار بەشێوەیەکی فەرمی و بە نرخی فەرمی بانک (1310) دینار بۆ هەر دۆلارێک، دەخاتە بازاڕەکانی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا