وادەی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی بانگهێشتكردنی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی حكومەتی عێراقی ئاشكراكرد بۆ پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی تانە لێدانی حكومەت لە بڕگەكانی یاسای بودجە و جێبەجێكردنی بڕیاری 315.

ئەحمەد مەزهەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لیژنەكەیان هەفتەی داهاتوو بانگهێشتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و ستافی وەزارەتەكە دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر چەند بڕگەیەكی یاسای بودجە لەوانە جێبەجێكردنی بڕیاری 315 ” .

باسی لەوە كرد كە ” بودجەی 2021 جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی مادەی 315 كردوتەوە. دوای پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، حكومەت تانەی لە زیاتر لە 10 بڕگە و ماددەی یاساكە دا ئەمەش بووبە هۆكاری كارپێنەكردنی ئەو بڕگە و ماددانە كە حكومەت تانەی لێداون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا