سەرۆك كۆمار لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و داد كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك كۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، رۆژی پێنجشەممە 2_2_2023، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە عەبدول ئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و خالد شوانی وەزیری داد.

لە میانی دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە پێویستی چالاككردنی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتدا، بە شێوەیەك كە یارمەتیی مەسەلەكانی ئەمنی و قانونی بدات وەك بەرپرسیارێتییەكی بەكۆمەڵ و هاوبەش ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر.
سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی چەسپاندنی پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ و دادپەروەری بۆ لێقەوماوان و پەرەپێدانی ئەو هەوڵانەی كە بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی دەستبەسەركراوان و زیندانییەكان دراون، ئەمە جگە لە دابینكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكرێت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی داد، ئاسانكاریكردن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانی ڕۆژانە و بەشداریكردن لە ریشەكێشكردنی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆ و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكانی وەك شا دەماری لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری، و ڕەخساندنی كەشێكی سەلامەت بۆ هاوڵاتیان، دوپاتیشیكردەوە كە پێویستە وەزارەت هەوڵی جدی بدات بۆ پاراستنی ئاسایش و پركردنەوەی بۆشایی ئەمنی كە تاقمە تیرۆریستییەكان دەقۆزنەوە و هەروەها فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا