هاتووچۆی هەولێر ئاماری رووداوەكانی جەژن بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای کردووە کە لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە هەولێر، 30 کەس بوونەتە قوربانیی رووداوەکانی هاتوچۆ.

فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوەکانی هاتوچۆی لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربانی لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە 25 کەس برینداربوونە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ساڵانە بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ  دەیان کەس لە هەرێمی کوردستان دەبنە قوربانی و بەشێکی زۆری هۆکاری ئەو رووداوانەش بەهۆی خێرایی لە لێخوڕین و پابەندنەبوونی شوفێرانە بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا