پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر کەمکردنەوەی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر پێشنیازی کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا لەسەر کەم کردنەوەی دەوامی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر .
هەر بەپێی نوسراوەکە، بڕیارە بەشە وانەی مامۆستایانی خاوەن پێداویستی تایبەت کەمبکرێتەوە بەمەبەستی زیاتر گرنگیپێدان بە خاوەن پێداویستی تایبەت.