ئیسرائیل دژی ئێران سیستمی ڕادار لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەناڵ 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، “ئیسرائیل سیستمی ڕاداری لە چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکردووە لەنێویشیاندا ئیمارات و بەحرەین”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی کەناڵ 12ی ئیسرائیلی، “ئامانجی ئیسرائیل لە جێگیرکردنی ئەم سیستمی ڕادارانە ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانە”.

پێشتریش ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەکرد، “هەردوو حزبی کۆماری و دیموکرات لە کۆنگرێس پڕۆژەیاسایەکیان پێشکەشکردووە، بەگوێرەی ئەو پڕۆژەیاسایە، پنتاگۆن لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بەیەکەوە توانا ئاسمانییەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ ڕێگریکردن لە هەڕەشەکانی ئێران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا