ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ دوو بابه‌ت كۆده‌بێته‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیاریش ئاشكرایكردووە، یەكێك لەتەوەرەكانی كۆبونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی عێراق و هەرێم بۆ ساڵی 2021.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممه‌، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكەش تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی خستنەڕووی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە چاکسازی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشكردووە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا تاوتوێی دواپێشهاتەکانی پڕۆژە بودجەی عێراق و هەرێم بۆ ساڵی 2021 دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوای چەندین سەردانیشاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغدا و ئەنجامدانی چه‌ندین كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق لەبارەی پرسی بودجە و موچە و دۆسیەی نەوت، شانده‌كه‌ی هه‌رێم نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا