پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پۆڵه‌تیك پرێس ئه‌مجاره‌یان به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌یه‌ك ده‌كات، كه به‌ندكراوێكه له‌گه‌ڵ گروپێكى ئافرتاندا ده‌ستى كردووه به كارى له‌شفرۆشى، له‌گێڕانه‌وه‌كه‌یدا به‌ندكراوه‌كه ده‌ڵێت به‌قه‌د هه‌موو دنیا په‌شیمانم و هیوادارم كه‌س ئه‌و رێگایه‌ى من نه‌گرێته‌به‌ر.
به‌ندكراوه‌كه به‌مجۆره چیرۆكه‌كه‌ى خۆى بۆ ئاودێر عومه‌رى په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس باسكرد‌و چۆنێتى تێكه‌ڵبوونى خۆى له‌گه‌ڵ گروپه‌كه خسته‌ڕوو، ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا له‌رێگه‌ى براده‌رێكه‌وه یه‌ك دوو ماڵم ناسى، ئافره‌تێكیان تێدابوو ژماره‌كه‌ى منى وه‌رگرت و دواى چه‌ند رۆژێك داواى لێكردم خانوویه‌كیان بۆبگرم منیش خانووه‌كه‌م بۆگرتن، ئه‌و په‌یوه‌ندى ده‌كرد به پیاوو به‌ژنه‌وه، ژنه‌كانى ده‌هێنا كه پێنج ژن بوون، دواتر پیاوى ده‌هێناو له ماڵه‌كه له‌شفرۆشییان ده‌كرد.
گه‌نجه‌كه ده‌ڵێت سه‌ره‌تا من له‌رێگاى براده‌ره‌كه‌مه‌وه ده‌چووم بۆلاى ئه‌و ژنانه بۆ كارى سیكسى، له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و ژنه‌م ناسى.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌موو كاره‌كان ئه‌و ژنه رێكیده‌خست چونكه ئه‌و ژنه‌كانى ده‌ناسى و پیاوه‌كانیش به‌به‌رده‌وامى ته‌له‌فۆنیان بۆ ئه‌و ده‌كرد.
ده‌ڵێت، من خۆم ژن و منداڵیشم هه‌بوو، به‌ڵام له‌رێگه‌ى براده‌ره‌كه‌مه‌وه تێكه‌ڵى ئه‌و گرووپه‌بووم، هه‌رجارێك له‌گه‌ڵ ژنه‌كان بووایه‌م به 35 هه‌زار له‌گه‌ڵیان ده‌بووم، به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ى كه پیاوه‌كانى ده‌هێنا به‌منى وت خانوومان بۆ بگره، پاره‌ت لێ ناسێنین، به‌ڵكو هاوكاریشت ده‌كه‌ین، چونكه ده‌زانین تۆ ژن و منداڵت هه‌یه و بارودۆخى مادیت باش نییه.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ده‌ستگیركردنیانه‌وه ده‌ڵێت، ماوه‌ى 10 رۆژ له‌و خانووه‌دابووین كه من بۆم به‌كرێ گرتبوون، رۆژێك دوو كه‌س به‌جلى مه‌ده‌نییه‌وه هاتن ته‌قه‌یان له‌ده‌رگادا و من رۆشتم بۆم كردنه‌وه، وتیان كێشه‌یه‌ك له مۆلیده‌كه‌داهه‌یه، كاتێك هاتنه‌ژووره‌وه ده‌ستگیریان كردین، ئه‌و كاته‌ى هاتن پیاوى تر‌ى لێنه‌بوو ته‌نها منى لێ‌بوو له‌گه‌ڵ پێنج ئافره‌ته‌كه.هه‌موومانیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌و به‌ندكراوه ده‌ڵێت تائێستا خانه‌واده‌كه‌م و ژنه‌كه‌م نه‌یانزانیوه له‌سه‌ر به‌دڕه‌وشتى ده‌ستگیركراوم، ئێستا زۆر په‌شیمانم له‌و كاره‌ى كردوومه، هیوادارم كه‌س ئه‌و رێگایه‌ى من نه‌گرێت، چونكه ئه‌و ئیشه په‌شیمانى له‌دوایه.