ناوی هەر 12 قوربانیەكەی لافاوەكەی هەولێر

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی پارێزگای هەولێر تازەترین ئاماری زیانە گیانیەكانی لافاوەكەی بڵاوكردەوە.

ئاماری فەرمیی ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لە دەستداوە 12 كەسە، كە بریتیین لە چوار عەرەب، حەوت كورد، یەك كەسی خەڵكی توركیا.

ناوەكان بریتیین لە:

– جەواهیر خالید، تەمەن 16 ساڵ، عەرەب

– بیرهات ئەمین، تەمەن 41 ساڵ كوردی ئێزدی

– مەسعود بوولدز، تەمەن 38 ساڵ خەڵكی توركیا

– ئەحمەد یاسین، تەمەن 35 ساڵ، عەرەب

– خەدیجە حوسێن رەسوول، تەمەن 80 ساڵ، كورد

– رەمزیە كەریم، تەمەن 40 ساڵ، كورد

– ئامینە كەریم، تەمەن 53 ساڵ، كورد

– رەسووڵ جومعە، تەمەن 27 ساڵ، كورد

– ئومێد مامەند تەمەن 23 ساڵ، كورد

– دانەر نەبەز 10 مانگ، كورد

– ژن و پیاوێكی عەرەب، كە ناسنامەیان نەزاندراوە.

هەرچەندە پێشتر نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاندبوو كە دوو كەسی بیانی لەناو قوربانییەكانن، ئەوانیش كەسێكی بە رەگەز تورك و كەسێكی بە گەز فلیپینین، بەڵام تا ئێستا فلیپینی لەناو قوربانییەكان نەبووە و تەنیا توركەكە بوونی هەیە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک