ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی گۆڕهەڵكەندنەوە بانگێشتی سەرۆكی شارەوانی دەكات

پۆڵەتیك پڕێس:

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ پرسی پارە وەرگرتن و زیادكردنی نرخی گۆڕ لەلایەن كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت دەكات و سەرۆكی شارەوانی لەبارەی ئەو پرسەوە بانگهێشت دەكات.

سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك ناشتنی تەرمی مردووی لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەتدا و لەبەرامبەر هەڵكەندنی هەر گۆڕێك بڕە پارەیەك وەردەگیرێت.

محەمەد ڕەسوڵ، سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پۆلەتیك پرێس-ی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە بانگهێشتی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی دەكەین و لێپرسینەوە لەبارەی ئەوە دەكەین كە چۆن ئەمە ڕوویداوەو نرخی گۆڕهەڵكەندن بەم شێوەیە بەرز بووەتەوە.

وتیشی: ئێمە بەهیچ جۆرێك بەو بابەتە ڕازی نین و بەدواداچوونی ورد دەكەین و بەو دەسەڵاتەی هەمانە هەوڵدەدەین، هەڵیبوەشێنینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم گرێبەستە ئێستا دراوەتە كۆمپانیایەك و نرخی هەر گۆڕێك كراوەتە ٢٦٠ هەزار دینار، گرێبەستەكەش بەجۆرێكە كە ١١٠ هەزار دیناری بۆ كۆمپانیاكە دەبێت و ١٥٠ هەزار دیناریشی بۆ گۆڕهەڵكەنەكە دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا