پەرلەمانی فەڕەنسا دەنگ لەسەر بەجینۆساید ناساندنی کیمیابارانکردنی کورد دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فەرەنسی پڕۆژەیاسایەکیان ئامادەکردووە تیایدا داوا دەکەن تاوانی کیمیابانکردنی کورد لەسەر دەستی رژێمی پێشووی بەعس بە جینۆساید بناسێنرێت.

16 پەرلەمانتاری فەڕەنسا لەنێویشیاندا ژان کریستۆڤ، سەرۆکی حزبی یەکێتی دیموکراتی فەڕەنسا پڕۆژەیاسای بە جینۆسایدناساندنی کیمیابارانکردنی کوردەکانیان واژۆکرد کە لەسەر دەستی رژێمی پێشووی بەعس دژبە کوردەکان ئەنجامدرا.

لەو پڕۆژەیاسایەدا ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی رێکخراوی هیومن رایتس وەتچ و رێککەوتننامەی جنێف کراوە لەبارەی جینۆسایدکردن، کە باس لەوە دەکات کە ئامانجی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق کۆتاییهێنان بووە بە گەلی کورد لەڕێی کۆمەڵکوژکردنەوە.

هاوکات، لەو پڕۆژەیاسایەی پەرلەمانتارانی فەڕەنسا داواکراوە، دان بە ناساندنی جینۆسایدی کوردەکاندا بنرێت و قەرەبووی خێزانی قوربانییەکانیش بکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا