ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە بەغدا بڵاوکرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ژمارەیەک هێزی ئەمنی لەو ناوچانەی بەغدا بڵاوکراونەتەوە کە لەڕێیانەوە موشەک و کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە هەموو گۆڕەپانە چۆڵەکانی بەغدا کە لەڕێیانەوە موشەک و کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێت بڵاوکراونەتەوە.

لەماوەی رابردوودا، بەشێوەیەکی گشتی هێرشە موشەکییەکان بەمەبەستی بەئامانجگرتنی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیئاراستەی بنکە سەربازییەکان و فڕۆکەخانەی بەغدا کران.

فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی لە دوو بەش پێکدێت ئەوانیش بەشی مەدەنی و سەربازی، هاوکات، هێزەکانی ئەمریکا شانبەشانی هێزەکانی عێراق لە بەشی سەربازی فڕۆکەخانەکە بوونیان هەیە.

لایخۆیەوە، واشنتۆن میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ئێران بە بەرپرسیاری ئەو هێرشانە لەقەڵەم دەدات کە باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکەنە ئامانج.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا