چوار هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، دەستگیرکردنی 4 هاوڵاتییان لە سنووری مێرگەپان راگەیاند کە بەشێوەیەکی نایاسایی ئاژەڵ و باڵندەی کێویان راو دەکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری بە فەرمانی ئەفسەری بنکەی پۆلیسی مێرگەپان، دەرچوونێکیان بۆ سنووری ناحیەی سورداش ئەنجامداوە لە گوندی شێخ زەینەڵ، لە ئەنجامدا تواندراوە 4 هاوڵاتی بە گومانی راوکردن دەستگیربکەن و لە هەمان کاتیشدا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینە بۆ ئەو هاوڵاتییانە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

وێنەی ئۆتۆمبێلەکان، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستی بەسەرداگرتوون

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا