گەریلا كوژرانی 44 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە كوژرانی 44سەربازی توركیای ڕاگەیاند و دەڵێت سوپای توركیا توانای ڕووبەڕووبونەوەی هێزەكانیانی نییە، هەربۆیە28 جار چەكی كیمیایی بەكارهێناوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل لە بارەی چالاكییەكانی گەریلا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: چالاكی كاریگەری هێزەكانمان كە بە ئامانجی سڵاوكردن لە 18 هەمین ساڵیادی هەڵمەتی 1 ی حوزەیران بەردەوامن، دەوڵەتی توركیا توانای ڕووبەڕووبونەوەی بەرخودانی مێژوویی گەریلاكانی ئازادی كوردستان نیە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە: بە سەدان جار بە كاتیوشا، 28 جار بە چەكی كیمیایی و 34 جار بە فڕۆكەی شەڕ، سەنگەرەكانی بەرخودانی هێزەكانمانی بۆردوومان كردووە.

ئەوەشی وتووە: لە ئەنجامی چالاكی تیمەكانی نیمچە گەڕۆكمان، 44 سەرباز كوژراون و دوانی تریش برینداربوون، هەلیكۆپتەرێك گورزی قورسی بەركەوتووە، سێ‌ كامێرای حەراری و كامێرایەكی تەرماڵ لەناوبراون.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە گەریلا لە هەریمەكانی مەتینا خواكوڕك و زاپ چەندین چالاكی كاریگەریان ئەنجامداوە و دەوڵەتی توركیا بە هەواڵی درۆ و زانیاری ناڕاست خەڵك و ڕایگشتی جیهان دەخەڵەتێنێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک