گۆڕان بۆ فراكسیۆنی كۆمەڵ و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان: مونافیق دەرچوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت: دوانزە سوارەكەی پەڕلەمان سەلماندیان كە ئەو كەسانەن هەمیشە ترسنۆكانە ئەجەنگن و هەمیشە لە دوورەوە سەیری كۆتایی شەڕەكە ئەكەن و ئەگەر براوەبوون ئەوا ئەچن بۆ كۆكردنەوەی دەستكەوتەكان و ئەگەڕ لەشكر توشی شكست بوو ئەوا ئەم دوانزە سوارە مونافقە قاچەكانیان لەدوانەوە ئەبێت بەچوار بۆ ڕاكردن.

هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نووسینێكدا دەربارەی هەڵوێستی فراكسیۆنی كۆمەڵ و پەرلەمانتارە سەربەخۆكان لەبارەی كشانەوەیان لە پەرلەمانی كوردستان لەدوای 6 ی 11 رایگەیاند: دوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان تەنها دوو ڕێگە هەبووە لەبەر دەم پەڕلەمانتاران بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم پرسە، ڕێگەی یەكەم دەنگدانە بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان كە ئەوانەی دەنگیان داوە پێیان وایە كە لەبەر كۆمەڵێ هۆكار لەئێستادا زەمینە لەبار نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستاندا، ئەم پەڕلەمانتارانەی كە دەنگیان بە درێژكردنەوە داوە ئەوا زۆرینەی پەڕلەمان پێك ئەهێنن، ڕای پێچەوانە دەنگ نەدانە بەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان.

هێمن شێخانی نووسیویەتی: دەتوانم بڵێم بە تەنها یەك پەرلەمانتار لەگەڵ خودی ڕاكەی خۆی ڕاستگۆ بووە، چونكە بۆ بەرگری كردن لە ڕاكەی خۆی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان كردووە و پەیامی كردارییشی داوەتە دەنگدەرانی خۆی، ئەم پەڕلەمانتارە دكتۆرە شایانە، دكتۆرە شایان دوو پەیامی نارد هەم بۆ بزوتنەوەكەی هەم بۆ دەنگدەرەكانی، بە بزوتنەوەی گۆڕانی وت ئەم پێگەیە موڵكی ئێوەیەو تا ئێرە ئەمانەت بووە لای من و بفەرموون پێشكەشی خۆتان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە دەنگدەرانی وت ئەم هەڵوێستەم لەپێناو بەرژەوەندی ئێوەیەو منیش لەمەودوا وەكو ئێوە شەق ئەدەم لەپەڕلەمانێك كە بەرگری لەمافەكانی ئێوە ناكات و وتی منیش وەكو ئێوە ئەبێت بێ موچە بژیم.

لە درێژەی نووسینەكەیدا ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان نووسیویەتی: بەڵام دوانزە سوارەكەی پەرلەمان سەلماندیان كە ئەو كەسانەن هەمیشە ترسنۆكانە ئەجەنگن و هەمیشە لەدوورەوە سەیری كۆتایی شەڕەكە ئەكەن و ئەگەر براوەبوون ئەوا ئەچن بۆ كۆكردنەوەی دەستكەوتەكان و ئەگەر لەشكر توشی شكست بوو ئەوا ئەم دوانزە سوارە مونافقە قاچەكانیان لەدوانەوە ئەبێت بەچوار بۆ ڕاكردن.

زیاتر دەنووسێت و دەڵێت: بە كورتی دەڵێم ئەرێ كەسێ هەیە پێمان بڵێت سودی ئەم دوانزە سوارە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا چی بووە، ئەرێ كەسێ هەیە پێم بڵێت ئەم دوانزە سوارە لەماوەی ڕابردودا پڕۆژەیان چی بووە، ئەی كام پڕۆژەیان هاتۆتە بواری جێبەجێ كردن كە سودی هەبووبێ بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، ئەرێ كەسێ نییە ئیتر پێیان بڵێ ئەو هەموو چەواشەكاری و درۆیە تاكەی، ئەرێ كەسێ نییە پێیان بڵێت جیاوازی ئێوەو دەسەڵاتداران چییە، دەسەڵاتداران زۆر بە ئاشكرا سامانی ئەم وڵاتە ئەدزن و ئەم دوانزە سوارەش زۆر نامەردانە دەنگی خەڵكی بەشمەینەت بەكار دەهێنن بۆ پڕكردنی گیرفانی خۆیان.

ئەمڕۆ ماوەی یاسایی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بەسەرچوو؛ رۆژی 9-10-2022 بە دەنگی 80 پەرلەمانتار، پەرلەمانی كوردستان تەمەنی یاسایی خۆی بۆ ماوەی یەك ساڵ درێژكردەوە.

هەر ئەمڕۆ فراكسۆنی كۆمەڵی دادگەری، عەلی حەمەساڵح، شیرین ئەمین، دابان محەممەد و ئاشنا عەبدوڵڵا كە لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕانن و ئێستا لە دەرەوەی ئەو فراكسیۆنە كاردەكەن، لەگەڵ دیاری ئەنوەر، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا كشانەوە و بەشدارینەكردنیان لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا