بانكی ناوەندی ژمارەیەك بانك بێبەش دەكات لە پێدانی دۆلار

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی ناوەندی عێراق لیستی ئەو دامەزراوە و بانكانە ئاشكرا دەكات كە لەمەودوا بێبەش دەبن لە بەشداریكردنی لە خستنەڕووی دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراق.

بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هەر یەكە لە بانكی هودا، بانكی ئیسلامی جنوب، بانكی عەرەبی ئیسلامی، بانكی حامورابی بازرگانی، بانكی وەبەرهێنانی عێراقی، بانكی ئیتیحادی عێراقی، بانكی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان، بانكی نێودەوڵەتی كوردستانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، لە لیستەكە دەبیندرێن.

راگەیاندنەكە لە كاتێكدایە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ماوەی رابردوو چەندین بانكی عێراقی خستووەتە لیستی سزاكان بە پاساوی چالاكییەكانیان لە دەرەوەی چوارچێوەی خزمەتگوزاری نێودەوڵەتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا