ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی ئاشکرا کرا

ئەم بابەتە 144 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی چاوپێکەوتنەکەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی لە بەغدا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەردوولا کار دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هەردوولا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراقیان کردووە، هاوکات گفتوگۆ لەسەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی ئابووری و چۆنیەتی ڕوبەڕوبوونەوەی کراوە.

هاوکات، تاوتوێی گیرو گرفت و دۆزە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد، وەکچۆن تاوتوێی جموجۆڵەکانی داعشیشیان لە هەرێم و عێراقدا کرد.

باس لەوەشکراوە، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی و پێویستی ژیانی هاوبەش لەنیوان تەواوی پێکهاتە و لایەنەکاندا کراوە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هاریکاری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەر داعشدا.

ئەمڕۆ ٢ی ئەیلول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک