وەزیری ناوخۆ روونكردنەوە لەسەر پرۆژە یاسای مۆڵەتی چەك دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، پرۆژە یاسای مۆڵەتی چەك زۆر لایەنی گرنگ رێكدەخات بە تایبەتی كە دەبینین دیاردەی تاوان و كوشتن لە كوردستان زیاد دەكات كە ئەمانە هەموویان گرفتی سەرەكین.

دوا بەدوای بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمان تایبەت بە خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای مۆڵەتی چەك لەلایەن ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە لە هۆڵی پەرلەمان ئەنجامیدا رایگەیاند: پرۆژە یاسای مۆڵەتی چەك زۆر لایەنی گرنگ رێكدەخات بە تایبەتی كە دەبینین دیاردەی تاوان و كوشتن لە كوردستان زیاد دەكات كە ئەمانە هەموویان گرفتی سەرەكین ، داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم پەنا نەبەنە بەر هەڵگرتنی چەك و هەركەس پێویستی پێی هەبوو بەپێی یاسا داوای مۆڵەت بكات.

روونیشیكردەوە، بابەتی ماددەی 13 ی پرۆژە یاساكە لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی تێر و تەسەلی لەسەركراوە و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش بە هەمان شێوە گفتوگۆی تێر و تەسەلی لەبارەوە كراوە، لە هیچ بڕگەیەك لە یاساكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بابەتی قاچاخچێتی چەك رێكنەخراوە، وە هیچ تاوانێكیش سزای بۆ دانانرێت ئەگەر دەقێك نەبێت، بۆیە ئەو بۆشاییەی لە یاساكانی تر هەیە لەم پرۆژە یاسادا چارەسەرمانكردووە.

باسی لەوەشكرد، ئێمە پەرلەمانی كوردستانمان سەرپشك كرد كە ئەگەر لە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای تیرۆر ئەم بابەتە چارەسەركرابێت ئەوە بڕیاری كۆتایی لای پەرلەمانی كوردستانە بۆ لابردن یان گۆڕینی ئەم بڕگەیە، بەڵام ئەگەر لە شوێنێك باس نەكرابێت باش نییە ئەم بۆشاییە بمێنێتەوە.

رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێم وایە ئەو پەرلەمانتارانەی هۆڵی دانیشتنەكەیان جێهێشت پەلەیانكرد پێویست بوو بمێننەوە و گفتوگۆی زیاتر بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا