پەرلەمانتارێك: لە ئیبراهیم خەلیل دەیان ملیۆن دۆلار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لە خاڵە سنورییەكانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران چەند كۆمپانیایەك بەچەندین ناو و كاری جیاوازەوە بڕە پارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگرن.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاند، خاڵە سنورییەكان ناوەندێكی گەورەی قاچاخی و گەندەڵی و فێڵكردنن و زیاتر لە ساڵێكە بە وردی كاری لەسەر سەرجەم خاڵە سنورییەكانی هەرێم كردووە.

ئەوەشدەخاتەڕوو، لە بەدواداچوونەكانیدا بۆی دەركەوتووە لە هەردوو خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران ژمارەیەك كۆمپانیا، بە قۆرخكاری و بەناڕوا مانگانە دەیان ملیۆن دۆلار لە هاوڵاتیان وەردەگرن.

باس لەوەشدەكات، چەندین كۆمپانیا هەن بەناوی دڵنیایی و كاری مەنەفێست و سكانەرو چەندین شتی دیكەوە بەبێ ئەوەی هیچ كارێك بكەن، بەڵام بڕە پارەیەكی زۆر لە خەڵكی وەردەگرن.

دەشڵێت، “حكومەت بڕیاریداوە لێپرسینەوە بكات، ئەوانیش وەك پەرلەمان چاودێری كارەكانیان دەكەن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا