حکومەتی هەرێم: تا ئێستا زیاتر لە 620 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا، لە ناوەندی شارەکانیش نەوت دابەشدەکرێت و تا ئێستا 640 هەزار خێزانی هەرێمی کوردستان، بەشە نەوتی خۆیان وەرگرتووە و سودمەند بوون.

هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی پێ دەدرێت بە نرخی 100 بۆ 104 هەزار دینار.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند،” وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی سەد و پێنج ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین دابینکردووە، لە بەرواری 9 ی تشرینی یەکەم دەستکرا بەدابەشکردنی”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەبێت پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ واتە پێش 31ـی کانوونی یەکەم، کۆتایی پێبێت و سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا