ئەمریكا بۆ هاووڵاتییان و دیپلۆماتكارانی: لە رێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە گەشت نەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، هۆشداری دەداتە دیپلۆماتكار و هاووڵاتییانی، كە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشت نەكەن.

هۆشدارییەكەشی بۆ هۆكاری ئەمنی گەڕاندەوە و رایگەیاند، بەهۆی بوونی مەترسی ئەمنی داوا لە دیپلۆماتكاران و هاووڵاتییانی ئەمەریكی دەكات، لە رێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە گەشت نەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئەندامانی خێزانی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

داواشیكردووە، نزیكی ئەو ناوچانە نەكەونەوە كە لەماوەی رابردوودا‌ رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئەوەشی خستەڕوو، كە پێویستە كارمەندانی ناپێویستی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

ئەم بڕیارەی واشنتن دوای ئەوە هات، كە ئەمڕۆ بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق بە سێ مووشەكی جۆری كاتیۆشا بۆردوومانكرا.

ئەمە جاری چوارەمە لەماوەی دوو هەفتەدا بنكەی عەین ئەسەدی تایبەت بەهێزەكانی ئەمەریكا لە پارێزگای ئەنباری هێرشی بكرێتەسەر، كە دوایین هێرش لەرێگەی دوو درۆنەوە ئەنجامدرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا