وەزارەتی ناوخۆی عێراق 100 بازرگان و فرۆشیار دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی كاڵاوشمەك و خواردەمەنی لە بازاڕەكاندا، لە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لە بەغداد و بەشێک لە شارەكانی دیكەی عێراق (100) بازرگان و دوكاندارمان دەستگیركردوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایگەیاند، بەهۆی زۆربونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كاڵاوشمەك و خواردەمەنی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، بەشێك لە بازرگانەكان بەبێ هۆكار نرخ بەرزدەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە ئەو بازرگان و دوكاندارانە نرخیان بەرزكردوەتەوە، بۆیە لەلایەن چاودێریكەرانی بازاڕەوە بەهاوكاری هێزەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەستگیران و روبەڕوی دەزگا دادوەرییەكان دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا