شیرین ئەمین: پەرلەمانتارانی پارتی بەبۆكس و قژ راكێشان هێرشیان كردەسەرم

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا پەرلەمانتارانی پارتی بە بۆكس و قژ راكێشان هێرشیان كردوەتە سەری.

شیرین ئەمین ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەماندا وەك خاڵێكی پەیڕەوی ڕەخنەی لە سەرۆكی پەرلەمان گرتووە كە پێشووتر وتویەتی، دەسەڵاتێكی موزەیەف و زۆرینەی ساختە هەیە، “منیش ویستم بڵێم سەرۆكی پەرلەمان چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەی سەرۆكایەتی ئەو زۆرینەیەكی موزەیەف بكەیت، ئەوەش هۆكار بووە بۆ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان پەكی بخرێت و ئەم دۆخە دروست بێت.”

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو پرسیارە پەرلەمانتارانی پارتی هێرشیانكردوەتە سەری و ئەگەر ڕێگەیان لێنەگرتنایە بە بۆكس و قژ ڕاكێشان ڕووبەڕووی دەبوونەوە.

ئەمڕۆ دوای نزیكەی دوو مانگ پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا، بەڵام هەر لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا گرژی دروست بوو بۆماوەیەك دانیشتنە راگیرا.

لە ماوەی رابردودا جیاواز لە خولەكانی دیكە، ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان زۆرترین كۆبونەوەكانی گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێت، هەندێك لە هاوڵاتیانیش ئەو گرژییانەی نێو پەرلەمان بە جۆرێك لە موزایەدەی سیاسی وێنا دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا