رەشەبا رێگەی نەدا یابان گەشتی سەر مانگ ئەنجام بدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای میتسوبیشی بۆ بەرهەم هێنانی کەلوپەلی قورس، کە بەرپرسی هەڵدانی موشەکەکەیە، دەزگای بۆشایی ئاسمانی ژاپۆن بەهۆی نالەباری کەشووهەواوە، هەڵدانی موشەکێکی جۆری H-2Aی بۆ بۆشایی ئاسمان راگرتووە کە بڕێار بوو ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجام بدرێت.

بڕیار بوو موشەکەکە رۆڤەرێک لەگەڵ خۆیدا هەڵبگرێت بۆ ئەوەی لەسەر مانگ بنیشێتەوە.

یەکەی خزمەتگوزاری هەڵدانی کۆمپانیاکە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر)، ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنی هەڵدانی موشەکەکە 24 خولەک پێش وادەی دیاریکراو هەڵوەشاوەتەوە، چونکە بارودۆخی با لە بەرگەهەوای زەوی لەبار نەبووە

بڕیار بوو موشەکەکە لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی تانێگاشیمای دەزگای گەڕانی فڕۆکەوانی ژاپۆنەوە لە باشووری ژاپۆن لە کاتژمێر 9:26 خولەکی بەیانی بە کاتی ناوخۆ هەڵبدرێت.

ئاژانسەکە لە پەخشێکی راستەوخۆدا لە یوتیوب رایگەیاند، کۆمپانیای بەرپرسیار لە هەڵدانی موشەکەکە لە داهاتوودا زیاتر سەبارەت بە کات و شوێنی سەرلەنوێ هەڵدانەوەی موشەکەکە دەخاتەڕوو.

موشەکە ئاسمانییەکەی یابان، چەند رۆڤەر و ئۆتۆمبێلێکی لەخۆ گرتووە کە بە مەبەستی نیشتنەوەیان لەسەر مانگ و گەڕان و پشکنین لەسەر رووی مانگ هەڵدەدەرێن، هەروەها مانگێکی دەستکردیشی لەگەڵە بۆ گرتنی وێنەی تایبەتی مانگ.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا