ئەمریکا سزای نوێ بەسەر چەند بەرپرسێکی ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی سزای بەسەر سەرکردایەتی کۆمپانیایەکی ئێرانیدا سەپاندووە کە لە بواری پیشەسازی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کاردەکات.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، هەشت کەس کە لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمپانیای “پاراڤار پارس”ی ئێرانیدا کارەکەن، لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەم کۆمپانیایە تایبەتە بە دروستکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران و هەستاوە بە گواستنەوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە ئێرانەوە بەرەو ڕوسیا.

پێSتریش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزا بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا دەسەپێنن کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی دروستدەکەن و ئاسانکاری دەکەن بۆ گواستنەوەیان بەرەو ڕوسیا تا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیا بەکاریبهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا