دیلۆیت: لە سێ ملیار دۆلار داهاتی نەوت هەرێم ملیارێكی بۆ ماوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی داهاتی نەوتی هەرێم بڵاویكردەوە كە حكومەتی هەرێم لە فرۆشتنی نەوت لە ماوەی سێ مانگدا كە كۆی داهاتەكەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە، زیاتر لەملیارێك دۆلاری بۆ ماوەتەوە.

كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتێكی دیكەی لەبارەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و داهاتەكەی بڵاوكردەوەو بەپێی راپۆرتەكەش، لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی سەرەتای ئەمساڵدا هەرێم زیاتر لە 36 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێی بۆرییەوە هەناردەی دەرەوە كردوە و داهاتەكەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە، بەڵام زیاتر لە ملیارێكی بۆ حكومەتی هەرێم ماوەتەوە.

راپۆرتەكەی دیلۆیت دەڵێت: لە 1ی كانونی دووەمی 2022 تا 31ی ئاداری 2022، حكومەتی هەرێم لەڕێی بۆرییەوە بڕی 36 ملیۆن و 453 هەزارو 590 بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردوەو بەتێكڕاش هەر بەرمیلێك بە 86 دۆلارو 73 سەنت فرۆشراوە و كۆی داهاتەكەشی سێ ملیارو 28 ملیۆن و 903 هەزارو 497 دۆلار بووە و بەداهاتی فرۆشتنی نەوتی ناوخۆوە گەیشتوەتە سێ ملیارو 63 ملیۆن و 356 هەزارو 891 دۆلار.

دیلۆیت ئاشكراشیكردوە: حكومەتی هەرێم لەكۆی فرۆشتنی نەوت بەبۆری و فرۆشتنی ناوخۆوە لەماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كە داهاتەكەی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە، تەنها ملیارێك و 343 ملیۆن و 841 هەزارو 232 دۆلاری بۆ ماوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا