پۆڵەتیك پرێس
سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرقاڵی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای ئاسایشە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن، لە دەزگاكانی پۆلیس و ئاسایش و كۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و دام و دەزگا حكومییەكان پێكدێت.
مهند نەعیم راوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن رایگەیاند: سەرۆكوەزیرانی عێراق ئامادەكاری دەكات بە مەبەستی پێكهێنانی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن و هەمواركردنی یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان.
راوێژكارەكەی كازمی باسی لەوەكرد، ئەندامانی لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردن پێكدێن لە هەریەك لە ژووری هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكان كە سەرۆكایەتی لیژنەكە دەكات بە ئەندامێتی هەریەك لە دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەواڵگریی ناوخۆ و پۆلیس و بەشداریكردنی 22 دەزگای ئاسایش لەگەڵ ئەندامێتی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكان و فەرمانگەی حزبەكان و ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
لەلایەكی دیكەوە راوێژكارەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستی بە جووڵەیەكی خێرا كردووە لە پێناو هەمواركردنی (یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان) و لە ئێستادا رەشنوسی هەمواركردنی یاساكە تەواو بووە و رادەستی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە.
بەپێی رەشنووشی هەموارەكە، ئەگەر دوای هەڵبژاردنیش بسەلمێنرێت كەسێك پەیوەندی بە گروپە میلیشیاكانەوە هەیە پێویستە متمانەی لێ بسەنرێتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەپێی ئەو خشتەیەی دایناوە بەردەوامە لەسەر كارەكانی لە پێناو ئەوەی لەو وادەیەی دیاریكراوە كە 10_10_2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.