قوباد تاڵەبانی: بزوتنەوەی گۆڕان توانی نمونەیەكی جوانی كاری سیاسی پێشكەش بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو بزوتنەوەیە دەكات و رایدەگەیەنێت، بزوتنەوە گۆڕان وەك هێزێكی سیاسی گرنگ لەماوەی تەمەنیدا توانی نمونەیەكی جوانی كاری سیاسی بێت و خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بكات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، رایگەیاند: بە بۆنەی یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم هەڵسوڕاو و لایەنگرانی بزووتنەوەكەتان دەكەم.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی سیاسی گرنگ لە ماوەی تەمەنیدا توانی نمونەیەكی جوانی كاری سیاسی و خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بكات، بۆیە رۆڵ و كاریگەری لە پێناو ئایندەیەكی باشتر بۆ كۆمەڵانی خەڵك و كوردستانێكی ئاوەدان و ئارام و سەقامگیر جێگەی بەرزنرخاندنە.

باسی لەوەشكرد، هیوادارین بۆ داهاتووش بە یەكڕیزی و پێكەوەیی هەموولایەكمان لەپێناو بەرەوپێشبردنی هەرێمەكەمان، رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییەكان و چارەسەركردنی قەیرانەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، یەك دەست و یەك تیم كار بكەین.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک