سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 و وەفدێكی هاوپەیمانان كۆبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی یەك شەممە 11_12_2022، لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی 70 بە ئامادەبوونی لیوا سەڵاح عزەدین خورشید بەڕێوەبەری هەواڵگری هێزەكانی 70 لەگەڵ وەفدێكی هێزەكانی هاوپەیمان كۆبووەوە.

لە كۆبونەوەكەدا بەوردی باس لە پرۆسەی یەكخستنەوەو ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كرا، هەروەها تیشك خرایە سەر دواین ئەو بەرەوپێش چونانەی پرۆسەكە بەخۆەیەوە دیوە لەماوەی ڕابردودا.

لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندی و هەمانگیەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی هاوپەیمانان كرایەوە، ئەمەش بە ئامانجی بەرز كردنەوەی توانا سەربازیەكانی هێزی پێشمەرگەی و بونیات نانی هێزێكی تۆكمەی نیشتمانی.

لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر درێژەدان بە كۆبوونەوەكان، ئەمەش لەپێناو ئەوەی پرۆسەی یەكخستنەوە و ڕێكستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كوردستان بەسەركەوتوی جێبەجێ بكرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا