رووسیا: ئۆپراسیۆنی هێرشی هەڵگەڕاوەی ئۆکراینامان تێکشکاندووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری رووسیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی دژە هێرشی کیێڤ لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا ئامانجەکانی نەپێکاوە و شکستی هێناوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی مۆسکۆ توانیویانە پێگەی خۆیان لە هێڵەکانی پێشەوەی شەڕ توندوتۆڵتر بکەن.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری رووسیا وتی، “ڕژێمی کیێڤ سەرەڕای زیانە گەورەکان، سێ مانگە لەسەر ئۆپراسیۆنێکی بەناو هێرشی دژە هێرش دەستپێکردووە و هەوڵ دەدات ناوچە لەدەست چووەکانی ژێر دەستی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە”. وتیشی، “هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە هیچ کام لە بەرەکانی شەڕ ئامانجەکانیان نەپێکاوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سەرکردایەتی ئۆکرانیا بە نائومێدیەوە هەوڵدەدات لانیکەم هەندێک سەرکەوتنی هێرشەکانیان بۆ پارێزەرە رۆژئاواییەکانی خۆی نیشان بدات بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتی سەربازی و ئابووری وەربگرێت، کە ئەمەش تەنها ململانێکان درێژدەکاتەوە.”

شۆیگو ئاماژەی بەوەشکرد، سەربازانی رووسیا خاکیان لە شارۆچکەی نۆڤۆسێلیڤسکی کۆنتڕۆڵ کردووە کە دەکەوێتە سەر سنووری ناوچەی لۆهانسک و خارکیڤ.

لێدوانەکانی وەزیری بەرگری رووسیا لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئۆکرانیا پێشتر رایانگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان بە خێراییەکی کەمتر لەوەی پێشتر پێشبینی دەکرا، پەرەی سەندووە، بەڵام دەڵێن سەرەڕای ئەوەش پێشڕەوی باشیان کردووە و لە چەندین شوێن لە بەرەکانی شەڕ دووژمنیان تێکشکاندووە.

زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، ئێمە پێشڕەوی دەکەین و ئەمە گرنگترین شتە، بەلامانەوە گرنگ نیە هەرکەس چی دەڵێت. هەروەها وتیشی. ئێمە لە جوڵەداین و هێزەکانی ئۆکراینا بەرەو پێشەوە دەڕۆن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا