روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانیەوە دەربارەی دامەزراندنی 49 فەرمانبەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم ئەو فۆڕم و سیڤیانەی بۆ 49 هەلیكار پڕكرابونەوە، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكی سڕدراونەتەوە، بۆیە سەرلەنوێ ئەوانەی خوازیارن دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكانیش تاوەكو رۆژی 2_1_2023 درێژكراوەتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەینەوە كە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەڵدەستی بە دامەزراندنی 49 فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەی كە لە خوارەوە دیاریكراون لە فەرمانگەكان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبو، بەهۆی بونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سود بون، وێڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكاران، دوبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13_12ی ئەمساڵ تاوەكو كاتژمێر 11:00ی سەر لەبەیانی رۆژی 2_1_2023 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
شێواز و چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن:

یەكەم: بۆدەرچوانی كۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و كارگێری و ژمێریاری و یاسایی كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلكترۆنی وەیان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ.

 

دوەم: بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاككەرەوە – بەردەست – شوفێری تكایە كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی وەیان لینكەكە كۆپی بكە و لە گوگڵ دابنێ.

سێیەم: لەكاتی هەبونی هەر گیروگرفتێك لە پڕكردنەوەی فۆرمەكان لە لینكەكانی سەرەوە تكایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بكەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیك بنێرن بۆ [email protected]كێشەكە چارەسەر دەكەین

چوارەم: ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەكسانكردنی بڕوانامەی بۆكرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

پێنجەم: هەر هاوڵاتیەك مافی هەیە یەك جار فۆرمەكانی سەرەوە پڕبكاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەك فۆرم پڕبكاتەوە مافی دەفەوتێ.

شەشەم: لە كاتی دەرچونی ناوەكان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەكی پسپۆر چاوپێكەوتن لەگەڵ داواكار دەكات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمانبەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.

حەوتەم: فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەكێك لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:

– بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان

– بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی هەولێر

– بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی سلێمانی

– بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیاكانی دهۆك

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا