نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئەیلوولی 2023، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت تا رادەیەک بەجێگیری و وەک خۆی ماوەتەوە، بەجۆرێک هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 88 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە 85 دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

دوێنێ یەکشەممە، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد. هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی داتا ئەرێنییەکانی چین و ئەمریکا کە هەردوو وڵات بەدەست سست بوونی ئابوورییەکەیانەوە دەیانناڵاند.

پاش رێکارەکانی حکومەتی چین بۆ بووژانەوەی کەرتی ئابووری و کەرتی پیشەسازی و خستنەگەڕی چالاکانەی کارگەکانی، دیسان نرخی نەوت بەراورد بە هەفتەکانی پێشتر بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک پڵەس لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت. سعودیە و رووسیا، بەجیا چەند پاکێجێکی سنووردارکردنی هەناردەی نەوتییان پێشکەش بە رێکخراوەکە کردووە و بڕیاریان داوە، بەشێوەیەکی خۆویستانە هەناردەی نەوتی رۆژانەیان سنووردار بکەن.

مۆسکۆ هەناردەی نەوتی رۆژانەی خۆی 300 هەزار بەرمیل کەم کردووەتەوە و بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو ژمارەیە بگەیەنێتە 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
هەنگاوەکانی مۆسکۆ و ریاز، بە ئامانجی هاوسەنگکردنی هاوكێشەی خواست و خستنەڕووە لە بازاڕی نەوتی جیهانی. بڕیاریشە ئەم هەنگاوەیان تاکو مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەردەوام بێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا