سەرەتای كۆتایی میلیشیاكانی ئێران لەعێراق

پۆڵەتیك پرێس:
میلیشیاكانی سەر بەئێران لەعێراق چانسیان لەناو شەقامی عێراقی كەمبووەتەوە، ئەوەش بووەتە مەترسی بەردەمیان لەهەڵبژاردنی داهاتوو سەرەتای كۆتاییان بێت.

ئەو توڕەییە جەماوەرییەی، كە لەشەقامی عێراقی بەرانبەر میلیشیا شیعییەكان و سەركردەكانیان هەیە، پەیوەندی بەو رۆڵە خراپەیان هەیە لەعێراق لەرووی سیاسی‌و ئەمنییەوە دەیگێڕن، كە ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی دۆخی عێراق بەگشتی‌و لەڕووی ئابوورییەوە بەتایبەتی رۆژ بەرۆژ بەرەو خراتربوون بڕوات.

میلیشیا شیعەكان لەعێراق لە هەڵبژاردنی ئایاری 2018ی پەرلەمانی عێراق، پشتیوانییەكی گەورەیان هەبوو، ژمارەیەكی زۆریش كورسی پەرلەمانیان لەرێگەی چەند لیستێك بردەوە.

 

لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، ئەو لیستانە رۆژ بەرۆژ هیواكانی خەڵكیان كەمكردەوە

 

ئەوكات ئەو میلیشیایانە تازە لەشەڕی داعش‌و سەركەوتن بەسەر گروپە چەكدارییەكان بوو بوونەوە، بۆیە لیستەكانیان لەناو جەماوەر پێشوازییەكی زۆریان لێكراو دەنگێكی زۆریان كۆكردەوە.

بەڵام لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو، ئەو لیستانە رۆژ بەرۆژ هیواكانی خەڵكیان كەمكردەوە، كە لەكاتی هەڵبژاردن پێیان هەبوو، بەو پێیەی لەماوەی سێ‌ ساڵی رابردوو دۆخی عێراق لەخراپەوە بۆ خراپتر دەچێت.

تووڕەیی خەڵكی عێراق لە تشرینی یەكەمی 2019وە لەبەرانبەر میلیشیاكان دەستیپێكردووەو تائێستاش بەردەوامە، كە سەركردەكانی شیعەش خۆیان هەستیان بەوە كردووە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چارەنووسیان باش نابێت.

 

بەهۆی ترسیان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكە زۆرێك لەسەركردەی لایەنە شیعەكان لەئێستادا دژی ئەوەن ئەو هەڵبژاردنە لەو وادەیە بەرێوەبچێت

 

بڕیارە لە 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكرێت، بەڵام بەهۆی ترسیان لەئەنجامی هەڵبژاردنەكە زۆرێك لەسەركردەی لایەنە شیعەكان لەئێستادا دژی ئەوەن ئەو هەڵبژاردنە لەو وادەیە بەرێوەبچێت.

خۆپیشاندەران، وای دەبینن، كە میلیشیاكان‌و سیاسەتەكەیان بووەتە هۆی خراپكردنی دۆخی عێراق بەتایبەت بەتایبەت لەبواری ئابووری‌و سیاسی‌و ئەمنی.

هەروەها خەڵكی ئەو میلیشیا چەكدارییانە بەهۆكارێك دەبینن، بۆ زیادبوونی دەستوەردانەكانی ئێران لەعێراق، كە خەڵكی عێراق بەگشتی ئێرانیش بەهۆكارێك دەبینن، بۆ خراپی دۆخی ئەمنی‌و سیاسی‌و ئابووری وڵاتەكەیان.

لەبەرانبەر دژایەتی خەڵكی بۆ میلیشیاكان، ئەو میلیشیایانە دەیانەوێت، بەهەر نرخێك بووە، بەرگری لەژمارەی ئەو دەنگ‌و كورسییانە بكەن، كە لەهەڵبژاردنی پێشوو بەدەستیان هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا