پۆڵەتیک پرێس
وەزارەتی دەرەوەی روسیا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی ئەوەی جۆ بایدن هیچ وەڵامدانەوەیەکی بۆ پێشنیارەکەی ڤلادیمیر پوتین نەبوو کە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی کراوە ئاراستەی ئەمریکای کرد.
رۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، “بەداخەوە ئەمریکا وەڵامدانەوەی بۆ پێشنیارەکەی پوتین نەبوو کە لەبارەی گفتوگۆی کراوەوە ئاراستەی ئیدارەی ئەو وڵاتەی کرد”.
ئەوەش هاتووە، ئەمریکا هەلێکی نوێی لەدەستدا بۆ دەرچوون لەو کێشانەی کەوتوونەتە نێوان پەیوەندییەکانی روسیا و ئەمریکا و بەرپرسیارێتی تەواوەتی ئەم ناکۆکییانەش لە ئەستۆی ئەمریکادایە.
لەماوەی رابردوودا و لە میانی چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی “ABC”، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا پوتین بکوژە؟ جۆ بایدن وتی: بەڵی، هاوکات باسی لەوەشکرد روسیا باجی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەدات.