نرخی بەرمیلێک نەوت 68 دۆلار تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت تاڕادەیەک لەبەرزیدا ماوەتەوە، ڕۆژی هەینی بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە 68 دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 68 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئاژانسەکە، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە گروپی توێژینەوەی کاڵا لەبانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا