سوپای پاسدارانی ئێران: لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبین

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی چەک بە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵات دادەنێین.

ئەمڕۆ هەینی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “حزبە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە تۆمەتباری ڕاستەوخۆی پشێوییەکانی ئەم دواییانەی ئێرانن”.

هەر لە بەیاننامەکەدا سوپای پاسداران بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمەتبار دەکات بەوەی “هیچ گرنگییەکیان بە هۆشدارییەکانی ئێران نەداوە لەبارەی کردنەئامانجی بارەگای ئەو حزبە کوردییانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هەموو جۆرەکانی موشەکی وێرانکەر و جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهێنراون و زۆربەی ئامانجەکان کە کەوتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە پێکراون.

هاوکات دڵنیاییشیدا کە تا چەک بە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات دانەنێن واز لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیان ناهێنن و داواشی لە حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم کرد جددییانە بڕواننە بەرپرسیارێتییەکانیان بەرامبەر ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا