باندێكی گەورەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە دهۆك دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باندێكی گەورەی بازرگانیكردن كە لە چوار كەس پێكهاتوون لە سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەستگیركران و هێزە ئەمنییەكانیش بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی دیكەی ئەو باندە.

لە چالاكییەكی هاوبەشی ئاسایشی زاخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای دهۆك و پۆلیسی دهۆك، دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردنیان لەلایەن دادوەرەوە، چوار تۆمەتباری بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران.

لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو چوار تۆمەتبارەی دەستگیركراون لە گەورە بازرگانەكانی ماددەی هۆشبەرن لە سنووری دهۆك و زاخۆ و سێ تۆمەتباری دیكەش كە بەپێی یاسا داواكراون و بەشێكن لەو باندە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان بەردەوامن بۆ دەستگیركردنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا