دوو کەس بەتۆمەتی پەلاماردانی کارمەندی نەخۆشخانەیەکی گشتی دەستگیردەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی پەلاماردانی دوو کارمەندی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید هەژار لە کەلار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، شەوی یەکشەممە (17ـی ئادار)، کەسوکاری نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لەگەڵ دوو کارمەندی نەخۆشخانەکە دەبێت دەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا دوو گەنجەکە کە برای یەکترن پەلاماری دوو کارمەندەکەی بەشی ئیداری نەخۆشخانەکە دەدەن.

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوو کارمەندەکەی نەخۆشخانە لە شەڕەکەدا بریندار دەبن و پاشان سکاڵا لەسەر دوو هاوڵاتییە هێرشکارەکان تۆمارکردەکەن.

روونیشیکردووەتەوە، پاش تۆمارکردنی سکاڵا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بەشی پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەردوو تۆمەتبار (هـ، م ،ش) لەدایکبووی ساڵی 2005 و، (هـ، م، ش) لەدایکبووی ساڵی 1994، دەستگیردەکەن و لەئێستادا بەپێی مادەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندکراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا