دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان سەرەتای مانگی ئادار دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە، بەوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش چەندین پڕۆژەیاسا و پێشنیازهەن بۆ گفتوگۆ و پەسەندکردنیان.

سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند: “لە كۆتایی مانگی شوبات پشووی یاسادانان لە پەرلەمان كۆتایی دێت و دانیشتنەكانی خولی بەهارە لە ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەست پێدەکات، لەدەست پێكردنەوەی دانیشتنەكاندا چەندین پڕۆژەیاسا و پێشنیازە یاسا هەن بۆ گفتوگۆ و پەسەندکردنیان”.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وتیشی:”ئەمرۆ ئەندامانی پەرلەمان لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكانی پەرلەمان ئاگادار دەكرێنەوە”.

پێشتریش ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەمیدیاكانی راگەیاندبو، ئەولەویەتی كارەكانی پەرلەمان لەدەستپێكردنەوەی دانیشتەنەكانی پەرلەمان بۆ پرۆژەکانی حکومه‌ت دەبێت، بەتایبەت پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 ی هەرێمی كوردستان.

لەبارەی ئامادەكردن و ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆپەرلەمانی كوردستان شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی:”تائێستا پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان دیارنییە و هیچ شتێك لەسەر پڕۆژە یاساكە بەلیژنەی دارایی نەوتراوه‌، بۆیە پێشبینی ناكەم لەدەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەم وەرزە پڕۆژەیاساكە بگاتە پەرلەمان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا