یونیسێف هاوكاری هەرێم لە رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق دەیەوێت لە بابەتی وشكەساڵیدا هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پرۆژەیەك لە بواری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی و دوبز جێبەجێ دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، ئەمڕۆ دووشەممە 13_12_2021، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە دكتۆر عەلی خەتیب بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوون لە بەڕێوەبەرانی ئاو و ئاوەڕۆ لە ئۆفیسەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆكی یونیسێف.

ئەوەشهاتووە، چەند تەوەرێكی گرنگ و ستراتیژیی تایبەت بە وشكەساڵی و كاریگەرییەكانی لەسەر كەمئاوی و پەرەپێدانی سێكتەری ئاو بە گشتی و جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ كران.

باس لەوەشكراوە، ئۆفیسی یونیسێف لە عێراق دەیانەوێت لە بابەتی وشكەساڵیدا هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پرۆژەیەك لە بواری ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و سلێمانی و دوبز جێبەجێ دەكەن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕوئیای خۆی لەبارەی ئەو بابەتەوە خستەڕوو و پێشوازی لە هەر جۆرە هاوكاری و جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی یونیسێف دەكات بۆ خزمەتكردن و بووژانەوەی سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان لە هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا