لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پریس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار- کفری بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتریش برینداربوو.

هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “ئەمشەو شەممە10ی شوبات، لەسەر ڕێگای کەلار قەزای کفری لە بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری نزیک بەنزینخانەی ئاسۆ دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا لاندکرۆزەر بەئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتوون پێکیاندادا پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا گیانی لەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا لاندکرۆزەر برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 1983 و دانیشتوی ناحیەی ڕزگارییە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تیمی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا